Accessibility links

ساڵح موسلیم: ڕژێمی سوریا خەون دەبینێت جارێکی دیکە وەکو جاران حوکمڕانی سوریا بکات


فەیسەڵ مقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە لێدوانێـکدا بە شێوازێـکی گاڵتەئامێز باسی لەو هەڵبژاردنە کرد کە بڕیارە لە 22 ی مانگی نۆی ئەمساڵ لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەڕێوەبچێت.

ساڵح موسلێم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات لە وتووێژێـکدا لەگەڵ ساڵح دەمیجەر لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە گوتی فەیسەڵ مقداد و ئەوانەی وەکو ئەون خەون دەبینن جارێکی دیکە دەسەڵاتی بەعسی شۆفێنی دیکتاتۆر بگەڕێتەوە وەک جاران لەسەر خاکی سوریا حوکمڕانی بکەن.

XS
SM
MD
LG