Accessibility links

سوریا دەڵێت ئیسڕائیل بۆردومانی ناوچەیەکی باشووری دیمەشقی کردووە


سوپای سوریا وتی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل ناوچەکانی باشووری دیمەشقیان کردۆتە ئامانج و ئەوانەشی لە سوپای سوریا جیابوونەتەوە دەڵێن هێزی سەربازی ئێرانی لەو ناوچەیەدا هەیە، ئەمەش لە ماوەی هەفتەیەکدا دووەمین هێرشی لەوجۆرەیە بۆ سەر دیمەشق.

سوپای سوریا لە بەیاننامەیەکدا وتی ئیسڕائیل لە بەرزاییەکانی گۆلانەوە بۆدردومانەکەی ئەنجامداوە و زیانەکانیش تەنها ماددیین.

ئەوانەی لە سوپا جیابوونەتەوە وتیان هێرشەکە بنکەیەکی سەربازی لە جەبەل مانع لەنزیک شارۆچکەی کەسوەوە کردۆتە ئامانج، لەو ناوچەیەدا سوپای پاسدارانی ئێران ماوەیەکی زۆرە مەشق دەکەن.

لە مانگی حەوتدا لە هێرشێکی هاوشێوەدا شارۆچکەکانی نزیک کەسوە کرانە ئامانج کە لەوێ ئەندامانی حیزبوڵای لوبنان و گروپەکانی دیکەی سەر بە ئێران بوونیان هەیە، ئەمەش بەپێی کەسایەتیەکی دیاری ئەوانەی لە سوپا جیابوونەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG