کۆمەڵەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند چەکدارانی ڕێکخراوی داعش کە کۆنتڕۆڵی گەڕەکی ئەلقەدەمی کردووە لە دیمەشق هەندێک دەستکەوتیان بەدەست هێناوە دوای دەرکردنی یەکینەکانی سوپای سوریا کاتێک هەفتەی ڕابردوو بەرەو ناوچەیەکی دیکەی دراوسێ ڕۆشتوون.
وتیشی ڕێکخراوی داعش لە میانەی پێکدادانەکاندا کە 24 کاتژمێری خایاندووە 36 سەربازیی سوری کوشتووە.
گەڕەکی ئەلقەدەم دەکەوێتە باشووری دیمەشقی پایتەختەوە و بەشێک نەبووە لەو هێرشە بەردەوامانەی سوپا بۆ سەر چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە غوتەی ڕۆژهەڵات.
هەروەها گەڕەکەکە نزیکە لە کەمپی یەرموکی پەنابەرانی فەڵەستینیەوە کە شەڕێکی توند تیایدا بەرپابوو لە سەرەتای جەنگی ناوخۆی سوریادا.