Accessibility links

ڕوانگەی سوری: لە هێرشێکی ئاسمانیدا 11 کەس لە باکووری دێر ئەلزور کوژران


ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند لە هێرشە ئاسمانییەکاندا بۆ سەر شارۆچکەی سوڕ لە باکوری دێر ئەلزور زیاتر لە 11 کەس کوژران و 35 کەسی دیکە برینداربوون.

ڕوانگەکە وتیشی لەوانەیە ژمارەی کوژراوان زیاد بکات بەهۆی سەختی برینی هەندێک لە بریندارەکانەوە

ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ باسی لەوە نەکرد کام لایەنە هێرشەکانی ئەنجامداوە بەڵام لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیماناندا بووە کە وڵاتە یەکگرتووەکان سەرکردایەتی دەکات دژی چەکدارانی داعش.

شایەنی باسە چەکدارانی داعش زۆربەی ناوچەکەی لەژێر دەستدایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG