Accessibility links

پێنتاگۆن : 352 کەسی مەدەنی لە ئەنجامی هێرشەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر داعش کوژراون


سوپای ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە ساڵی 2014 ەوە کاتێک هاوپەیمانان دەستیان کرد بە ئەرکە سەربازییەکانیان لە عێراق و سوریا بەلایەنی کەمەوە 352 کەسی مەدەنی کوژراون لە ئەنجامی هێرشەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر ڕێکخراوی داعش.

هێزی ئەرکە هاوبەشەکان لە هەڵسەنگاندنی مانگانەی خۆیاند سەبارەت بە کوژراوانی خەڵکی مەدەنی لە ئەنجامی هێرشەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر داعش لە سوریا و عێراق وتییان هێشتا 42ڕاپۆرت ماوە هەڵیبسەنگێنن سەبارەت بە کوژرانی خەڵکی مەدەنی.

وتیشی لە ماوەی نێوان مانگی یانزە و دوانزەی ساڵی 2016و مانگی سێی 2017 دا 45 کەسی مەدەنی کوژراون. هەروەها لە ماوەی نێوان مانگی هەشتی 2014ەوە تاکو ئێستا 80 کەسی مەدەنی کوژراون، وتیشی ئەمانە پێشتر ڕانەگەیەنراون، هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە دەڵێت 26 کەسی مەدەنی لە ئەنجامی سێ هێرشی جیا جیادا لە مانگی سێدا کوژراون.

شایەنی باسە ئەم ژمارانەی سوپا زۆر کەمترن لەو ژمارانەی کە کۆمەڵەکانی تر بڵاوییان کردوونەتەوە، کۆمەڵەی چاودێری “Airwars” بڵاویکردبۆوە کە نزیکەی 3000 کەسی مەدەنی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی هاوپەیماناندا کوژراون.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا " پێنتاگۆن " لە بەیاننامەیەکدا وتی " داوای لێبووردن دەکەین کە ئەو خەڵکانە بەرکەوتوون و سەرەخۆشی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ هەموو ئەو خێزان و زیانلێکەوتووەکانی دەرئەنجامی ئەم هێرشانە."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG