Accessibility links

میقداد: کشانەوەی هێزەکانی ئێران لە سوریا جێی گفتوگۆ لەسەر کردن نیە


جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا فەیسەڵ میقداد
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا فەیسەڵ میقداد

کەناڵی مەیادینی لوبنانی لە زاری جێگری وەزارەتی دەرەوەی سوریا فەیسەڵ میقدادەوە بڵاویکردەوە کشانەوەی هێزەکانی ئێران لە سوریا جێی گفتوگۆ لەسەر کردن نیە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمەریکا داوای لە ئێران کرد لە جەنگی ناوخۆی سوریادا بکشێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ داوای لە ئێران کرد گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی ئەنجام بدات و واز لە بەرنامە ناوەکییەکەی بهێنێت و لە جەنگی ناوخۆی سوریادا بکشێتەوە، ئەگەر نا ئەوا ڕووبەڕووی سزایەکی توندی ئابووری دەبێتەوە.

کەناڵەکە لە میقدادەوە بڵاویکردەوە " کشانەوە یاخوود مانەوەی هێزەکانی ئێران یاخوود حیزبوڵا جێی گفتوگۆ لەسەر کردن نیە چونکە ئەوە بابەتێکە پەیوەندیی بە حکومەتی سوریاوە هەیە."

پەمپیۆ وتی دەبێت ئێران هەموو هێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە بەو هێزانەشەوە کە لەژێر سەرکردایەتی ئەودا دەجوڵێن، تارانیش ئەو ئاگادارکردنەوەیەی ئەمەریکای ڕەت کردەوە و بەرپرسێکی باڵای ئێران وتی ئەوە ئارەزووی ئەمەریکا دەردەخات بۆ گۆڕینی ڕژێمەکەی ئێران.

میقداد وتیشی دیمەشق بەنیازە هەموو خاکی سوریا بگرێتەوە و ئامانجی دواتر لەوانەیە باکوور یاخوود باشووری وڵاتەکە بێت دوای ئەوەی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن لە دەوروبەری دیمەشق تێکشکێنران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG