Accessibility links

ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌ هه‌ریمی ئیدلب له‌ سوریا


ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت پێشوازی له‌ ئاگربه‌ستێکی راگه‌یه‌ندراو له‌ هه‌ریمی ئیدلب له‌ باکووری ڕۆژئاوای سوریا ده‌کات که‌ دواین شوێنی به‌ هیزی یاخیبوان له‌ وڵاتدایه‌.

به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ لێدوانێک دا هیوشداری دا که‌ "هیرشه‌کانی بۆ سه‌ر مه‌ده‌نێکان و دامه‌زراوه‌کانی مه‌ده‌نی ده‌بێت ڕابگیرین."

هه‌روه‌ها ئه‌و وه‌زاره‌ته‌‌ ڕێزی له‌ هه‌وله‌کانی هاوبه‌شی تورکیا و ڕووسیا گرت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ دابمه‌زرێنن که‌ پاره‌که‌ دوو ولات له‌ سه‌ری ریککه‌وتن.

دانیشتوان له‌ باکوری رۆژئاوای سوریا شه‌مه‌ هه‌ست ده‌که‌ن ئاگر به‌ست له‌ هه‌ریمی سه‌رهه‌لداو بارگرانیان له‌ سه‌ر سووک ده‌کات.

حه‌سه‌ن عه‌بدێلال دانیشتووی ئیدلب پێیوایه‌ که‌ لایه‌نی باشی ئه‌م ئاگربه‌سته‌ ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵک ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵه‌کانیان و چیتر ترسی هێرشه‌کانی ئاسمانیان نابێت، چونکه‌ مانه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وانی تووشی گرفتی زۆر کردوه‌ به‌ تایبه‌تی که‌ هه‌وا زۆر گه‌رم بوو. هه‌وروه‌ها نیگه‌رانیشی ده‌ربڕێ که‌ دوای ئاگربه‌سته‌که‌ نازانێت چی رووده‌دات.

میدیای حکومه‌تی سوریا گوتبووی ئاگربه‌سته‌که‌ پینج شه‌مه‌ شه‌و ده‌ست پێده‌کات ئه‌گه‌ر ملیتانه‌کان ڕێکه‌وتنی نێوان رووسیا و تورکیا به‌ ته‌واوی جێ به‌ جێ بکه‌ن که‌ پاره‌که‌ هه‌وڵیدا ناوچه‌یه‌کی ئازادی ناله‌شکری بخوڵقێنێت.

له‌ وه‌تا مانگی 4ی ساڵی زاینی ئه‌م ساڵه‌وه‌، سه‌دان مه‌ده‌نی له‌ ئاکامی شه‌ڕ له‌ باکووری رۆژئاوای سوریادا کوژران و هه‌زاران که‌سیش ئاواره‌ بوونه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ گوتی درێژه‌ به‌ پشتیوانی له‌ نێردراوی تایبه‌تی یو ئێن گه‌یر پێدرسن ده‌کات که‌ ڕه‌وتی سیاسی وڵات به‌ره‌وپێش به‌رێت.

XS
SM
MD
LG