Accessibility links

ڕوانگە: لە بۆردومانێکی هێزەکانی سوریادا بۆ سەر ئیدلب حەوت هاوڵاتی مەدەنی کوژران


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی بەهۆی بۆردومانێکی هێزەکانی حکومەتی سوریاوە بۆ سەر پارێزگای ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا لانی کەم حەوت هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و سێ منداڵیشیان تێدایە، ئەمەش لە ماوەی یەک هەفتەدا سێیەمین بۆردومانی هێزەکانی سوریایە بۆ سەر پارێزگای ئیدلب.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتیشی لە بۆردومانکردنی گوندی ئیبلیندا لە باشووری ئیدلب کۆمەڵێک کەسی دیکە برینداربوون.

لە ڕۆژی شەممەوە و دوای ئەوەی سەرۆکی سوریا سوێندی یاسایی خوارد بۆ و بۆ جارێکی دیکە وەکو سەرۆکی وڵاتەکە هەڵبژێردرا و بەڵێنیدا " ئەو ناوچانەش کە هێشتا لەژێر دەسەڵاتی حکومەتدا نین کۆنتڕۆڵ بکاتەوە "، سوپای وڵاتەکە بۆردومانەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەی زیادکردووە.

لە هەمان ڕۆژیشدا سوپای سوریا گوندی سارجا و ئیهسینیان بۆردومان کرد و 14 هاوڵاتی مەدەنی کوژران، حەوتیان منداڵ بوون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی دوو ڕۆژ لەمەوبەر سوپای سوریا شارۆچکەی فوایان بۆردومان کرد و نۆ هاوڵاتی مەدەنی کوژران، سیانیان منداڵ بوون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG