گرووپه‌کانی داکۆکیکاری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن له وه‌تا دوو مانگ پێش و سه‌ره‌تای هێرشه‌کانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی رووسیا له دواین ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی ئوپوزسیونی به‌شار ئه‌سه‌د له باشوری رۆژئاوای سوریا تا ئێستا زیاتر له 500 مه‌ده‌نی کوژراوان و زیاتر 2000 که‌سیش بریندارن.
ئاژانسی ڕۆیتێرز یه‌کشه‌مه له زمانی فازل عه‌بدولغه‌نی، به‌رپرسی "تۆڕی سوریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ" ڕاپۆرت ده‌کات، که له‌شکری رووسیا و هاوپه‌یمانانی سوریایی به ئانقه‌ست مه‌ده‌نێکان ده‌ده‌نه به‌ر هێرش و ژماره‌یه‌کی زۆر له ناوه‌نده‌کانی پزشکییان بۆمباران کردوون.
ئه‌و گرووپه، که ئاماری کۆژراوان له شه‌ڕی سوریادا تۆمار ده‌کات و بۆ ئاژانسه‌کانی جوراوجۆری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئاماده‌ی ده‌کات، ده‌ڵێت له سه‌دان هێرشی فڕۆکه‌کانی ڕووسیا و له‌شکری سوریا له 26ی مانگی چواره‌وه تا ئێستا 544 مه‌ده‌نی، کوژراون که 130 که‌سیان منداڵن.
له لایه‌کی دیکه‌وه، ڕێکخراوی کومیته‌ی خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی داوا ده‌کات بنه‌ماڵه‌کانی سه‌ر به داعش بۆ وڵاته‌کانی خۆیان بنێردرێنه‌وه.
زیاتر له 70000 که‌س په‌ڕێوه‌ی که‌مپی ئه‌ل هۆل بوونه دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازانی حکومه‌تی سوریا توانی دواین شوێنی داعش له دیرئه‌لزوور کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه. له نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا، زیاتر له 11000 ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی چه‌کدارانی داعشن که خه‌ڵکی وڵاتی جۆراوجۆرن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و کۆمیته‌یه بۆ هه‌ریمی خۆرهه‌ڵاتی نزیک و ناوه‌ڕاست، فابریزو کاربۆنی ده‌ڵیت ئه‌و دانیشتوانه منداڵانیش ده‌گرێته‌وه که زۆربه‌یان ژیر 12 ساڵین و دوو له سێ به‌شی دانیشتوانی ئه‌و که‌مپه پێک دێنن.
کاربۆنی ده‌ڵێت گه‌لێک له وڵاتان له به‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاسایش دوو دڵن له ئه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌مالانه سه‌ر له نوێ بۆ وڵاته‌کانیان وه‌ربگرنه‌وه. به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت کارێکی دوور له ڕه‌وشته که له شه‌ره‌کان دا وه‌ک تاوانبار چاو له ئه‌و منداڵانه بکردرێت.