Accessibility links

ڕوانگەی سوری: چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن فڕۆکەیەکی سوپا لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا دەخەنە خوارەوە


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کۆپتەرێکی سوپایان لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا نزیک بەرزاییەکانی جەولان خستۆتە خوارەوە.

ڕوانگە وتی فڕۆکەکە کەوتۆتە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی حکومەتەوە لە باشووری ڕۆژئاوای دیمەشق دوای ئەوەی بە موشەکێک لیی دراوە.

وتیشی هێشتا چارەنووسی فڕۆکەوانەکە دیار نیە و سوپای سوریاش لێدوانی لەسەر کەوتنە خوارەوەکە نەداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG