Accessibility links

ئەمنستی: ڕژێمی سوریا بە هەزاران کەسی لە زیندانێکی لەشکری لەسێدارەداوە


ڕێکخراوی ئەمنستی نێودەوڵەتی دەڵێت حکومەتی سوریا لە میانەی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەی هەزاران کەسی زیندانیکراوی لەسێدارەداوە و بە بەرنامە دەسـتگیرکراوانی لە زیندانێـکی لەشکری لە نزیک دیمەشقی پایتەخت ئەشکەنجە داوە.

ڕێکخراوەکە لە ڕاپـۆرتێـکی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکرایەوە، دەڵێت ڕژێمی سوریا لە مانگی نۆی ساڵی 2011 وە هەتا مانگی دوازدەی ساڵی 2015 ، لە نێوان 5 هەزار بۆ 13 هەزار کەسی لە زیندانی سەیدنایای لەشکری لە باکوری دیمەشق لە سێدارەدراون.

باس لەوەش دەکات هەفتانە بە فەرمانی کاربەدەستانی باڵای سوریا 20 بۆ 50 کەس لەو زیندانە لەسێدارەدەدرێن.

لین مالۆف جێگری بەڕێوبەری بەشی بەدواداچوونی ئەمنستی ئۆفیسی بەیروت وتی ڕێکخراوەکەیان لە کۆتایی ساڵانی هەشتاکانی سەدی ڕابردووەوە هەتا ئێستا بەلایەنی کەم 35 شێوازی ئەشکەنجەدانی لەو وڵاتە تۆمار کردووە، بەڵام لە پاش ساڵی 2011 وە زیاتر بەکارهێنراون.

لە کاتێکدا ڕاپۆرتەکە زانیاری هەتا ساڵی 2015 ی تێدایە، مالۆف دەڵێت "هیچ هۆکارێک نیە بۆ ئەوەی ئەو کوشتاریانە ئێستا وەستابێتن و بەدڵنیاییەوە لەوانەیە زیاتریش بووبێتن".

XS
SM
MD
LG