Accessibility links

دەزگای ڕاگەیاندنی سوریا: ئیسڕائیل لە شاری حەما و تەرتوسی سوریا دەدات


دەزگای ڕاگەیاندنی سوریا بڵاویکردەوە ئیسڕائیل چەند هێرشێکی موشەکی کردۆتە سەر ناوچەکانی شاری حەما و شارۆچکەی تەرتوسی سوریا.

بەپێی ڕاپۆرتی دەزگاکە، موشەکەکان بەسەر باکووری لوبناندا بەرەو ئامانجەکانیان ڕۆیشتوون، سێ سەرباز بریندار بوون، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکە لە ڕاپۆرتەکەدا نەدراوە. وتەبێژی سوپای ئیسڕائیلیش ڕەتی کردەوە لێدوان بدات.

بەپێی دەزگای ڕاگەیاندنی سوریا، ڕۆژی سێشەممە بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی ئیسڕائیلەوە خزمەتگوزارییەکان لە فڕۆکەخانەی حەلەب ڕاگیران و فڕۆکەخانەکە " زیانی ماددی " بەرکەوتووە.

سەرچاوەکانی ڕۆژئاوا دەڵێن هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەکە ئەو بارە چەکە ئێرانییانەیان کردۆتە ئامانج کە ئێران لە ڕێی ئاسمانەوە دەیانگەیەنێتە سوریا.

لەم چەند مانگەی ڕابردوودا ئیسڕائیل هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی سوریا و بنکە ئاسمانییەکان چڕتر کردۆتەوە، ئەوەش بۆ تێکدانی هەوڵەکانی ئێران بۆ بەکارهێنانی ڕێی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی چەکەکانی بۆ هاوپەیمانەکانی لە سوریا و لوبنان، بە حیزبوڵای لوبنانیشەوە کە ئێران پشتیوانی لێدەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG