Accessibility links

کۆمەڵەی سوری: حکومەتی سوریا هێزی پشتیوانی دەنێرێت بۆ غوتەی ڕۆژهەڵات


کۆمەڵەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی حکومەتی سوریا ‌هێزی پشتیوانی دەنێرێت بۆ بەشداریکردن لە شەڕەکەی غوتەی ڕۆژهەڵاتدا وەکو هەوڵێک بۆ لەناوبردنی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە کۆتا شوێنی گەورەیاندا لەنزیک دیمەشق.

کۆمەڵەی سوری وتی بەلایەنی کەمەوە 700 چەکداری هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا گەیشتوونەتە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ لە غوتەی ڕۆژهەڵات.

وتیشی هێزەکانی حکومەتی سوریا لەم ڕۆژانەی دواییدا دەستیان گرتووە بەسەر نزیکەی لە سەدا 40ی ناوچەکانی غوتەی ڕۆژهەڵاتدا.

لە هەواڵێکی جیادا سەبارەت بە غوتەی ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕوسیا دەڵێت هەندێک لە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە غوتەی ڕۆژهەڵات ئامادەن لەگەڵ خێزانەکانیاندا ناوچەکە بەجێبهێڵن.

دەزگای هەواڵی ڕوسیا لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕوسیاوە بڵاویکردەوە هەندێک لە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن کە لە ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵات گەمارۆدراون ئامادەن ڕازی ببن بە داواکەی ڕوسیا بۆ بەجێهێشتنی ناوچەکە لەگەڵ خێزانەکانیاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG