Accessibility links

واشنتن: پشکنەرەکانی چەکی کیمیایی ‌هێشتا نەچوونەتە شوێنی هێرشە کیمیاییەکەی سوریا


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێثەر ناورێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێثەر ناورێت وتی ئەمەریکا پێی وایە پشکنەرەکانی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی هێشتا نەیانتوانیوە بچنە ناو ئەو شوێنەوە کە گوایە چەکی کیمیایی تێدا بەکارهاتووە لە حەوتی مانگی چواردا.

هەروەها وتیشی ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتانەی سوریایە کە دەڵێن پشکنەرەکانی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی توانیویانە شوێنەکە ببینن، بەڵام " ئەوەی ئێمە دەیزانین ئەوەیە کە تیمەکە هێشتا نەچوونەتە ناو دۆماوە."

ناورێت ئاماژەشی بەوەدا کە ئەمەریکا زانیاری هەیە سەبارەت بە بەکارهێنانی گازی کلۆر و سارین لە هێرشەکەدا و نیگەرانە لەوەی کە بەڵگەکان لەوێ بشێوێنرێن تا ئەو کاتەی کە پشکنەرەکان دەگەنە شوێنەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG