Accessibility links

جیهادییەکان لە سوریا هێرش بۆ سەر گرووپەکانی ئوپوزسیۆنی حکومەت دەبەن


شەڕکەرانی لەشکری ئازادی سوریا، ١٢ی مانگی ١ی ٢٠١٧ی زاینی
شەڕکەرانی لەشکری ئازادی سوریا، ١٢ی مانگی ١ی ٢٠١٧ی زاینی

بەیرووت - گرووپێکی جیهادی هێرشێکی گەورەی بۆ سەر گرووپەکانی لەشکری ئازادی سوریا لە باکووری رۆژئاوای وڵات بردووە لە دەمێکدا ئەوان خەریکی بەشداریکردن لە وتووێژەکان لە کازاخستانن، وەک کاربەدەستانی سەرهەڵداو رۆژی سێ شەمە گوتێان، ئەوەش هەوڵێک بۆئەوەیە زەبر لە باڵی میانەڕەوی یاخیگری لە دژی حکومەتی سوریا بوەشێنێت.

نەکرا دەست بە جێ بۆ لێدوان پەیوەندی بە کاربەدەستانی گرووپی جیهادی، جەبهەت فەتح ئەل شام بگێرێت.

فەتح ئەل-شام پێشتر وەک بەرەی نوسرە ناسرابوو. پارەکە دوای ئەوەی ئەو گرووپە ڕایگەیاند پەیوەندی لە گەڵ ئەلقاعیدە بە کۆتایی دێنێت ناوی خۆی گۆڕی.

گرژییەکان لە نێوان فەتح ئەل-شام و گرووپەکانی سەرهەڵداوی پتر میانەڕۆ زیاتر بووە لە وەتا مانگی ڕابردوو ئوپوزسیۆنی سوریا لە حەلەب شکستی خوارد. لە ئاگربەستی لەرزۆکی نێوان هێزەکانی حکومەت و سەرهەڵداوان، ئەوانەی لە ئاستانا پێتەختی کازاخستان کۆبوونەتەوە، فەتح ئەل-شام ناگرێتەوە.

ئامانجی کۆبوونەوەکە، کە لە لایەن ڕووسیا، تورکیا و ئێران ڕێکخراوە، هەوڵ دەدات ئاگربەست بەردەوام بێت.

هێرشی فەتح ئەل-شام تیشکی خستبوە سەر ئەو ناوچانەی ژیر کۆنتڕۆڵی سەرهەڵداو کە بۆ لای ڕۆژئاوای حەلەبە، و لە نزیک ناوچەکانی هەریمی ئیدلیبە، کە نزیکەی تەواوی لە دەستی یاخیبوواون دایە.

یەکێک لە هەرە گرووپەکانی گەورە لە یاخیگەری دا، واتا فەتح ئەل-شام لە وەتا ساڵی نوێی زایینی لە لایەن هێرشەکانی هەویی ئەمەریکا لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا کراوەتە ئامانج. حەوتووی ڕابردوو یەکێک لە ئەو هێرشانە دەیان کەس لە چەکدارانی لە کەمپێکی مەشق پێدان لە ئیدلیب کوشت.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا گوتی هیرشە لە لایەن فرۆکەی جەنگی B-52 بەڕێوەچوو و زیاتر لە ١٠٠ چەکداری ئەلقاعیدەی کوشت.

XS
SM
MD
LG