Accessibility links

سەرکردەیەکی سەربازی : ئامادەکارییەکان دەکرێن بۆ چۆڵکردنی ناوچە گەمارۆدراوەکانی سوریا


سەرکردەیەکی سەربازی حکومەت و ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ وتیان ئامادەکارییەکان ئەمڕۆ دەستیا پێکردووە بۆ چڵکردنی دانیشتوووە شیعەکانی دوو ناوچەی سوریا لەبەرامبەر هێنانە دەرەوەی چەکدارانی ئۆپۆزسین و خەڵکی ئاسایی لە دوو ناوچەی تر کە ئەمەش ڕێکەوتنێک بوو لەنێوان دوو لایەنە چەکدارەکەدا.

چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن ناوچەکانی فۆعە و کفریەی شیعەکانیان گەمارۆداوە کە سەر بە حکومەتن لە پارێزگای ئیدلب لەکاتێکدا هێزەکانی حکومەت بە کۆمەڵەی حیزبوڵڵاشەوە گەمارۆی ناوچەکانی زوبدانی و دوو ناوجەی تریان داوە کە نزیکن لە سنوری لوبنانەوە.

سەرکردەیەکی سەربازیش لە کە شەڕ دەکات بۆ پشتیوانیکردن لە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد وتی ئوتومبێلە بارهەڵگرەکان لەڕێگایاندان بەرەو ناوچەکان و چەکدارەکان بەپێی ڕێکەوتنەکە دیلەکانیان دەگۆڕنەوە.

یەکەیەکی راگەیاندنی حیزبوڵڵا کە سەر بە حیزبوڵڵایە وتی 19 کەس دیل گواستراونەتەوە لە ناوچەکانی فۆعە و کفریە و دەیان نێرن بۆ ئیدلب لەژێر چاودێری مانگی سووری عەرەبی سوریادا. هەروەها وتی لەبەرامبەر ئەوەدا چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن کۆمەڵێک دیل و حەوت لاشەیان دایەوە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG