Accessibility links

به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئوتوموبیلێکی بۆمبکراو له‌ گوندی سولوک له‌ سوریا پێنج که‌س کوژراون


چالاکانی ئوپۆزسیۆن گوتیان به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئوتوموبیلێکی بۆمبکراوه‌ له‌ باکووری سوریا دووشه‌مه‌ پێنج که‌س کوژراون و چه‌ندین که‌سی تر برینداربوونه‌

ئاژانسی هه‌واڵنێری سانا گوتی ته‌قینه‌وه‌که‌ له‌ گوندی سولوک له‌ نزیک سنووری تورکیا روویدا، پێنج که‌س کوژراو چه‌ندین که‌سیش به‌ پێی ڕاپۆرت برینداربوونه‌.

به‌ پێی ئاژانسی ئاسۆشیه‌تێدپرێس ژماره‌ی کوژراوانی هاوشێوه‌ له‌ لایه‌ن هاوبه‌ندی نیشتمانی سوریا بنکه‌ له‌ تورکیا و رێکخراوی چاودێری شه‌ر بۆ مافه‌کانی مرۆڤه‌وه‌ دابین کراوه‌. ئه‌و ڕێکخراوه‌، که‌ تۆڕێک له‌ چالاکانی له‌ نێو سوریادا هه‌یه‌، گوتی 20 که‌سی تر برینداربوون.

سولوک له‌ لایه‌ن چه‌کدارانی ئوپوزسیون گیراوه‌ که‌ تورکیا پشتیوانیان لێده‌کات، و له‌ نزیک شارۆچکه‌ی سنووری گرێی سپی له‌ هه‌ریمی ڕه‌قه‌یه‌.

سه‌ربازانی تورکیا و چه‌کدارانی به‌ پشتیوانی تورکیا گرێی سپی و سولوکیان له‌ مانگی ئوکتوبر له‌ ده‌ستی شه‌ڕه‌ڤانانی کورد ده‌رهێنا. ئه‌وه‌ش له‌ ماوه‌ی هێرشێکی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی کوردنشین له‌ سوریا بوو، که‌ شه‌ڕه‌ڤانانی کورد به‌ره‌و ناوچه‌کانی سنوور پاشه‌کشه‌یان پێکرا.

ته‌قینه‌وه‌کان له‌ ئه‌و ناوچانه‌ی سوریا که‌ له‌ ژێر ده‌سه‌لاتی چه‌کدارانی ئوپوزسیۆن به‌ پشتیوانی تورکیا دان خه‌ڵکێکی زۆریان له‌ ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند حه‌وتووی دواییدا کوشتوون.

تورکیا لۆمه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر شه‌ڕه‌ڤانی کورد به‌لام کورده‌کان ئه‌وه‌ به‌ ڕاست نازانن.

XS
SM
MD
LG