Accessibility links

فەرماندەری لەشکری سوریا دەڵێت زۆربەی غوتەی خۆرهەڵاتیان گرتۆتەوە


گیرانەوەی دۆما هەرە شکستی گەورەی سەرهەڵداوان لە وەتا سالی ٢٠١٦ەوە دەبێت کە لە نزیک پێتەختی وڵات هەڵکەوتووە.

شەمە فەرماندەری لەشکری سوریا گوتی زۆربەی شار و گوندەکان لە غوتەی خۆرهەڵاتیان گرتوونەوە و لە دۆما وەک دواین سەنگەری سەرهەڵداوان لە سەر کردارەکانی لەشکری هەروا بەردەوامن.

لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنی دا، گوتەبێژی لەشکری سوریا گوتی هەڵمەتی چەندین حەوتووی لەشکری ئێستا ئاسایشی بۆ دمشق هێناوە و توانیویەتی بەشەکانی دیکەی وڵات بخاتەوە سەر یەک و هەتا سنوری عێراق بیانپارێزێت.

گوتەبێژەکە ڕایگەیاند کردارەکانی لەشکری لە دەوروبەری شاری دۆما درێژەی هەیە، کە گرووپی سەرهەڵداوی جەیش ئەل ئیسلام دەسەڵاتی بە سەر دا هەیە و دواین شوێنی غوتەی خۆرهەڵاتە کە یاخی بوان هێشتا لە ئەو شوێنە ماون.

گیرانەوەی دۆما هەرە شکستی گەورەی سەرهەڵداوان لە وەتا سالی ٢٠١٦ەوە دەبێت کە لە نزیک پێتەختی وڵات هەڵکەوتووە، ئەو شارە ناوەندی سەرەکی بۆ خۆپێشاندانەکانی سەر شەقام بە دژی دەسەڵاتداری ئەسەد بوو واتا چەخماخەیەک کە حەوت ساڵ پێش سەری هەڵدا.

لەشکرەکە گوتی سەدان سەرهەڵداو لە شەڕێکی سەخت دا کورژراون. ئوپوزسیۆن دەڵێت هێرشی ئاسمانی بە ڕادەیەک توند بوو کە لەشکرەکە بومبەکانی ناپاڵم، و کلۆرینی هەرەمەکی بۆ سەر ناوچەکانی مەدەنی بەکارهێنا بۆ ئەوەی ورەی سەرهەڵداوان دابەزێنێت.

بەڵام لەشکری سوریا حاشا دەکات کە لە بۆمبارانەکان دا خەڵکی مەدەنی کوژرابن. لە لایەکی دیکەوە دەستەکانی فریاگوزاری و دانیشتوان دەڵێت تەواوی دراوسێیکانی دەورووبەریان ڕێکی ئەرد کراوە و لە ئاکام دا زیاتر لە ٣٥٠ کەس کوژراون.

توێژێنەرانی بەرگری دەڵێن ئامانجی گەورە بۆ ئەو هەڵمەتە تەواو کردنی پشتیندەی ئاسایش بە دەوری شاری پێتەخت دا بوو.

لێدوانی لەشکری سوریا گوتی: "ئەو سەرکەوتنانە دوای ئەوە وەدەست هاتوون کە یەکەکانی لەشکری سەدان تێرۆرست، سەرکرداریەتی و سەنگەرەکانی ئەوانی لە ناوبرد."

شاری دۆما لە لایەن هێزەکانی حکومەت گەمارۆدراوە. هەزاران مەدەنی لە نێو شارەکەدان. سەرهەڵداوانی ئەو شوێنە بە ڕاستی نازانن کە ئەوان لە سەر ڕێکەوتنێک بۆ چۆلکردن لە گەڵ لەشکری رووسیا خەریکی وتووێژن و هەروا هەوڵی چارسەیەک دەدەن کە ڕێگا بە ئەوان بدرێت لە ژێر پاریزگاری موسکۆدا لە شارەکەدا بمێننەوە.

هەرزارن کەس لە شەڕکەران، بنەماڵەکانیان و مەدەنێکان، بۆ لای بەشکی باکوری ڕۆژئاوای سوریا لە کاروانەکانی ئوتوبوس دا غوتەی خۆرەڵاتیان بەرەو ئیدلیب جێ هێشتووە.

XS
SM
MD
LG