Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا داوا دەکات وەڵامی هێرشە کیماییەکەی سوریا بدرێتەوە


یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند بەڵگە هەن لەسەر ئەوەی هێزەکانی حکومەتی سوریا چەکی کیمیاییان بەکارهێناوە لە شاری دۆمای گەمارۆدراو کە لەژێر دەستی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندایە، هەروەها داوای وەڵامدانەوەیەکی نێودەوڵەتیشیان کرد.

یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا وتی " بەڵگەکان ئاماژە بە هێرشێکی دیکەی کیمیایی دەکەن کە ڕژێم ئەنجامی داوە، بابەتی بەردەوامبوونی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەتایبەت دژی هاوڵاتیانی مەدەنی جێی نیگەرانییەکی زۆرە. یەکێتی ئەوروپا بەتوندی سەرکۆنەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکات و داوای وەڵامدانەوەیەکی خێرا دەکات لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی."

یەکێتی ئەوروپا داواشی لە ڕوسیا و ئێران کرد دەسەڵاتەکانیان بەسەر سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەددا بەکاربهێنن بۆ ئەوەی نەهێڵن هێرشی دیکەی کیمایی ڕووبدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG