Accessibility links

ژیان له‌ شاری دیر ئه‌لزوور دوای سێ ساڵ شه‌ڕ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌


خه‌ڵک له‌ شه‌قامه‌کانی دیر ئه‌لزوور پیاسه‌ ده‌که‌ن. 11ی سێپتامبری 2017ی زاینی

شاری دیر ئه‌لزوور له‌ سوریا دوای سێ ساڵ شه‌ر و ده‌وره‌گیران له‌ لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه‌ خه‌ریکه‌ ژیان ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌.

ئه‌گه‌رچی ده‌نگی ته‌قه‌ ئێستاش له‌ ده‌ورووبه‌ری شار ده‌بیسترێت له‌ ده‌مێکدا سه‌ربازانی حکومه‌تی سوریا پێشڕه‌وی ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش له‌ شار دووربخه‌نه‌وه‌.

ڕزگارکردنی دیرئه‌لزوور له‌ 5ی مانگی سێپتامبر یارمه‌تی کرد که‌ ده‌یان هه‌زار مه‌ده‌نی ڕزگاریان بێت ئه‌وانه‌ی له‌ نێو چوار گه‌ڕه‌کی ژێر کۆنتڕۆڵی حکومه‌ت گیریان خواردبوو که‌ ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ش له‌ وه‌تا 2015ه‌وه‌ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌وریان گیرابوو.

حکومه‌تی سوریا مه‌زه‌نده‌ ده‌کات ده‌وری 70،000 که‌س له‌ ئاکامی به‌ردانه‌وه‌ی کۆمه‌گی خوارده‌مه‌نی و که‌ره‌سه‌ی تر له‌ ڕێگای فڕۆکه‌وه توانیان له‌ ماوه‌ی ئه‌و ده‌وره‌گیرانه‌دا زیندوو بمێنن.

بازاڕێک له‌ نێو شار ده‌ستی به‌ کار کردووه‌ که‌ تێدا خه‌ڵکی ناوچه‌ که‌ره‌سه‌ی ده‌ستی دوو یان به‌رهه‌می تر ده‌فرۆشن که‌ له‌ نێو باخچه‌کان دا به‌رهه‌م هێنراون.

XS
SM
MD
LG