Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات کارە دوژمنکارییەکان لە سوریا بوەستێنرێن


نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا ئەمڕۆ داوایان کرد بەخێرایی بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی مانگێک کارە دوژمنکارییەکان لە سوریا بوەستێنرێن بۆ ئەوەی یارمەتییەکان بگەنە دەستی ئەو کەسانەی پێویستیانە و بریندار و نەخۆشەکان دەربکرێن.

ڕێکخەری کاروباری نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری کاروباری مرۆیی و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕەوشی سوریایان بە ڕەوشێکی زۆر خراپ ناودێر کرد.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا هۆشیاری دەدات لەسەر دەرەنجامی ئەو کارە دوژمنکارییانەی ئەنجام دەدرێن و هەروەها هۆشیاری دەدات لەسەر بڵاوبوونەوەی قەیرانی مرۆیی لە وڵاتەکەدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG