Accessibility links

وەزارەتی تەندروستی سوریا ڕەتی دەکاتەوە ڤاکسینی چینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتبێتە وڵاتەکە


وەزارەتی تەندروستی سوریا ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی ڕەت کردەوە کە گوایە ڤاکسینی چینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتۆتە وڵاتەکە و لە ئێستادا لەسەر ئاستی وڵاتەکەدا دابەش دەکرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆژنامەی وەتەن بڵاویکردەوە ڕۆژی پێنجشەممە پێدانی ڤاکسینەکە بە کارمەندانی تەندروستی دەستپێدەکات، بەڵام ئاماژەی بە بڕی ئەو ڤاکسینە نەدا کە گەیشتۆتە وڵاتەکە.

سەرچاوەیەکی وەزارەتی تەندروستی سوریا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند ڕاپۆرتەکە ڕاست نیە.

دواتر وەزارەتەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا وتی ڕۆژی پێنجشەممە وردەکاری ڤاکسینەکان ئاشکرا دەکات.

وتیشی " وەزارەتی تەندروستی جەخت لەوە دەکاتەوە سەرجەم ئەو هەواڵانەی هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ماڵپەڕەکانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی لەسەر گەیشتن یاخود دابەشکردنی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا بڵاویدەکەنەوە، سبەینێ ڕوونکردنەوەیان لەسەر دەدەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG