Accessibility links

ڕاوێژکاری ئەسەد: پێویستە ئۆپۆزسیۆن چەکەکانی فڕێبدات


ڕاوێژکاری سیاسی و ڕاگەیاندنی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد، بوثەینە شەعبان وتی دانوستانەکانی ئاشتی کە وابڕیارە لەنێوان لایەنەکانی سوریادا ساز بکرێت هیچ سەرکەوتوونابێت تەنها ئەو کاتە سەرکەوتوو دەبێت کە کۆمەڵانی ئۆپۆزسیۆن واز لە شەڕکردن دژی حکومەت بهێنن.

بوثەینە لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگای هەواڵی ڕوسی وتی " سەرکەوتنی کۆنگرەکە بەندە بە تێگەیشتنی کۆمەڵانی ئۆپۆزسیۆنەوە کە دەبێت لەوە تێبگەن ئێستا کاتی ئەوە هاتووە توندوتیژی واز لێ بهێنن و چەکەکانیان فڕێبدەن و بێنە ناو گفتوگۆ نیشتیمانییەکانەوە کە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی هەموو ئەو بابەتانەی کە پەیوەستن بە ناکۆکییەکانی ئێستاوە."

بۆ ماوەی چەند ساڵێکە وڵاتانی ڕۆژئاوا و عەرەبی پشتگیری لە داوای ئۆپۆزسیۆن دەکەن سەبارەت بە نەمانی ئەسەد لە دەسەڵاتدا، بەڵام لەو کاتەوەی ڕوسیا لە ساڵی 2015 دا هاتە ناو جەنگەکەوە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد شارە سەرەکییەکانی سوریای کۆنتڕۆڵکردەوە و ئێستا وا دەردەکەوێت کە ناتوانرێت شکستیان پێ بهێنرێت.

جێی ئاماژەیە هێشتا بەشێکی گەورەی باکووری ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوا لەژێر دەستی ئۆپۆزسیۆندایە، کوردەکانیش بەشێکی گەورەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریایان لەژێر دەستدایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG