شه‌ممه هێزی حکومه‌تی سو‌ریا و هاوپه‌یمانانی کۆنترۆڵی شارێکیان کردۆته‌وه که زۆرینه‌ی مه‌سیحین، و شانه نه‌هێنییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له کۆتایی مانگی ڕابردوودا کۆنترۆڵیان کردبوو.
میدیای ناوه‌ندی سه‌ربازی سو‌ریا سه‌ر به‌حکومه‌ت ڕایگه‌یاند " هێزی سه‌ربازی سو‌ریا و هاوپه‌یمانانی دوای ده‌رکردنی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ئاسایش و ئارامیان بۆ گووندی قه‌ریه‌ته‌ین گه‌ڕاندۆته‌وه".
گووندی قه‌ریه‌ته‌ین دوای نزیکه‌ی 3 هه‌فته له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ده‌ستی هێزی حکومه‌تی سو‌ریا و هاوپه‌یمانانی له‌ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌کرێن و هێرشی ئاسمانی ڕوسیا کۆنترۆڵکراوه‌ته‌وه.
هه‌روها پێشتری ئه‌م هه‌فته‌یه ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دوای 4 مانگ له‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزی سوریای دێمۆکڕات به پشتیوانی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان شاری ڕه‌قه‌ی له‌باکوور له‌ده‌ستدا.
هه‌فته‌ی رابردووش ناوچه‌ی مه‌یادینی له‌سوریا لێسه‌نرایه‌وه.