بۆمبارانی گه‌ڕه‌که‌کانی ژێر کۆنتڕۆلی سه‌رهه‌ڵداوان له باکووری شاری حه‌له‌ب لانی که‌م 20 که‌سی له ڕۆژی شه‌مه دا کوشت وه‌ک ئوپۆزسیۆنی سوریا گوتی ڕۆژێک دوای ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گوتی هه‌موو نه‌خۆشخانه‌کان له ناوچه‌کانی ئوپوزسیۆن له کارکه‌وتوون.
له هه‌مان کاتدا کۆشکی سپی داوای ڕاگرتنی ده‌ست به جێی هێرشه‌کانی سوریای بۆ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب ده‌کات. ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکا سوزان ڕایس گوتی ئه‌مه‌ریکا به شوێنی ڕاپۆرته‌کان سه‌باره‌ت به دۆخه‌کانی ته‌ندروستی دایه.
له ده‌مێکدا له وڵاتی پێڕوو ده‌دوا، خانمی ڕایس گوتی ئه‌مه‌ریکا "هێرشه‌کانی ترسهێنه‌رانه" له دژی نه‌خۆشخانه‌کان و کارمه‌ندانی یارمه‌تی ده‌ر "به توندترین شێوه مه‌حکوم ده‌کات" و گوتیشی "هیچ پاساوێک" بۆ ئه‌و هێرشانه نیه.
کۆشکی سپی به‌رپرسایه‌تی ده‌خاته سه‌ر ڕووسیا بۆ ئه‌وه‌ی توند و تیژی که‌م بکاته‌وه و یارمه‌تی بکات له باری مرۆڤایه‌تی یه‌وه کۆمه‌ک به خه‌ڵکی سوریا بگات. کۆشکی سپی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما تێکه‌ڵ به ڕێبه‌رانی دیکه‌ی ئه‌رووپا، و ئه‌وانه‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ئابووری ئاسیا له پێڕوودا کۆبوونه‌ته‌وه که داوا بکه‌ن بومبارانه‌کان ڕابگیرێن.
بۆمبارانی شه‌مه ڕۆژێک دوای هێرشه‌کانی هه‌وایی دێت که نه‌خۆشخانه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌بی کرده ئامانج. لێدوانێکی بڵاوکراوه له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سه‌ر به ئوپۆزسیۆن گوتی که هه‌موو نه‌خۆشخانه‌کان له خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب له کار که‌توون له به‌ر ئه‌و بۆمبارانه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌رده‌وام بووه.