Accessibility links

ئەسەد دەڵێت جەنگی سوریا لە دەیرلزور کۆتایی نایەت


سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد وتی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی بەردەوام دەبن لە شەڕکردن دوای کۆتای هاتنی شەڕ لە پارێزگای دەیرلزور.

هەروەها ئاماژەشی بەوەدا کە لەوانەیە شەڕ بگوازێتەوە بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانی لێدەکرێت و زیاتر لە چواریەکی سوریای لەژێر دەستدایە و وتی جەنگ ئەوانە دەکاتە ئامانج کە هەوڵدەدەن وڵات دابەش بکەن و بێهێزی بکەن.

ئەم لێدوانانەشی دوای کۆبوونەوەکەی بوو لەگەڵ عەلی ئەکبەر ویلایەتی باڵاترین ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی ئێران و ڕاوێژکاری باڵای ڕابەری ئێران عەلی خامنەئی.

هەروەها دەزگای هەواڵی سوری سانا لە زاری ئەسەدەوە بڵاویکردەوە " ئەو سەرکەوتنانەی دژی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان بەدەستهێنراون و لە حەلەبەوە دەستی پێکردووە لە دەیرلزور کۆتایی نایات، لێدانێکی بەهێز بوو کە پڕۆژەی دابەشکردنی وڵات و ئامانجەکانی تیرۆریستان و ئەو وڵاتانی پشتیوانی دەکەن لەناوبرد."

بەشار ئەسەد هەموو ئەو گروپانەی لەگەڵ وڵاتی سوریادا شەڕ دەکەن بە ڕێکخراوی تیرۆریستی ناودێر دەکات.

سوپای سوریا هێرشی کردۆتە سەر ڕێکخراوی داعش لە پارێزگای دەیرلزور و زۆربەی هێرشەکان لە بەشی ڕۆژئاوای ڕووباری فوڕاتەوەیە، ئەوەش بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی ڕوسیا و ئەو چەکدارانەی کە ئێران پشتیوانیان لێدەکات.

هەروەها لەگەڵ سوپای سوریای دیموکراتیشدا دەجەنگێت، سوپای سوریای دیموکرات گرنگی دەدات بەو ناوچانەی کە دەکەونە بەشی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕاتەوە و بە ناوەڕاستی پارێزگاکەدا دەڕوات و هێزە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا و هێزە تایبەتییەکان پشتیوانیان لێدەکەن.

عەلی ویلایەتی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند سوپای سوریا بەمزووانە پێشڕەویی دەکات لە ڕەقە و لەگەڵ سوپای سوریای دیموکراتدا دەجەنگێت و ئەمەریکای تۆمەتبار کرد بەوەی هەوڵدەدات سوریا دابەش بکات بە دانانی هێزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات.

لە لێدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ بەیروت وتی " بەمزووانە دەبینین هێزەکانی حکومەت پێشڕەوی دەکەن لە سوریا و ڕۆژهەڵاتی فوڕات و ڕزگارکردنەوەی شاری ڕەققە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG