Accessibility links

زۆربەی شاری حەلەب لە دەستی هێزەکانی سوریا دایە


ناوچەیەکی شاری حەلەب لە ژێر کۆنتڕۆلی ئوپوزسیۆنی سوریا، دووشەمە ١٢ی دێسامبری ٢٠١٦ی زاینی
ناوچەیەکی شاری حەلەب لە ژێر کۆنتڕۆلی ئوپوزسیۆنی سوریا، دووشەمە ١٢ی دێسامبری ٢٠١٦ی زاینی

تەلەڤزیونی حکومەتی سوریا دەڵێت هێزەکانی حکومەتی و هاوپەیمانانی ئیستا کۆنتڕۆڵی ٩٩ لە سەدی شاری حەلەب دەکەن.

بە پێی ئاژانسی پەیامنێری ئاسۆشێتێدپرێس، ئەو کاناڵە تەلەڤزیۆنە دووشەمە شەو گوتی کە لەشکری ولات کۆنتڕۆڵی گەڕەکەکانی بوستان ئەل- قەسەری کردووە و لە شەرکەرانی ئوپوزسیۆنی پاک کردوونەوە.

تەلەڤزیۆنی ئەل ئەخباریەی لایەنگری حکومەت گوتی "گرووپەکانی تێڕۆرستی" لە گەڕەکی ئەل سوکاری ڕا پاشەکشەیان کرد. زوویەکی دووشەمە، سەربازانی سوریا گەڕەکەکانی ئەل فەردۆس و شێخ سەعیدیان گرت.

تەقەی ئاسمانی هێزەکانی حکومەتی سوریا دوای سەرکەوتنیان بۆ گرتنی خۆرهەڵاتی حەلەب، دووشەمە ١٢ی دێسامبری ٢٠١٦ی زاینی
تەقەی ئاسمانی هێزەکانی حکومەتی سوریا دوای سەرکەوتنیان بۆ گرتنی خۆرهەڵاتی حەلەب، دووشەمە ١٢ی دێسامبری ٢٠١٦ی زاینی

سەربازانی تورکیا، مانگی ڕابردوو، بە پشتیوانی هیرشەکانی ئاسمانی ڕووسیا و ملیتانان لە سەرانسەری هەریمەکە دەستیان بە هیرشێکی بەربڵاو بۆ سەر خۆرهەڵاتی حەلەب کرد و ئێستا لە ئەوە نزیکن سەرهەڵداوان لە شارەکە دەربکەن. ئەگەر بە ئەم شێوەیە بیت ئەو دەبیتە گەورەترین سەرکەوتن بۆ سەرۆک بەشار ئەسەد کە تا ئێستا لە شەڕی نێوخۆی ٥ ساڵ و نیو دا وەدەست هێنابێت.

XS
SM
MD
LG