Accessibility links

دژبەرانی سوریا هەواڵی ڕێکەوتنی ئاگربەست لە حەلەب لە گەڵ ڕووسیا دەدەن


هێزەکانی حکومەتی سوریا دوای گرتنی خۆرهەلاتی حەلەب لە رۆژی دووشەمەدا بە تەقەکردن خۆشحاڵی دەردەبڕن.

یەکێک لە بەرپرسانی گرووپێکی دژبەری حکومەتی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا ڕۆژی سێشەمە ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی وتووێژەکانی ئوپوزسیۆن و ڕووسیا، کە پشتیوانی لە دمێشق دەکات، دوو لایەن سەبارەت بە گەڵالەی ئاگربەس لە حەلەب بە ڕێکەوتن گەیشتوون.

بە گوێرەی ئاژانسی پەیامنێری ڕوێتێرز ئەویش لە زمانی کاربەدەستێکی گرووپی فاستقم، لە گرووپی سەرهەڵداوانی چالاک لە حەلەب، نووسی کە "شەوی ڕابردوو گفت و گۆ لە گەڵ ڕووسیا ئەنجام دران. لە پێشدا ڕێکەوتن کرا کە بۆمبارانی ئاسمانی ڕابگیرێن، کە بۆ بەیانی ڕاگیرا؛ بەڵام شەڕ و پێکدادانەکان هەروا درێژەیان کێشا."

زەکەریا مەلاحەفجی لە درێژەی وتەکانی بە ڕوێتێرزی گوت، بە ئەو حاڵەش ڕاگرتنی بۆمبارانەکان لە حەلەب هەروا درێژەی هەیە و ئەمشەو دەبێت ئاگربەس بە کردەوە جێ بە جێ بکرێت. بە گوتەی ئەو، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و تورکیا، کە لە دژبەرانی ئەسەد پشتیوانی دەکەن، ئەوانیش لە ئەو کۆبوونەوەیەدا بەشداربوون.

سەرچاوەیەکی دیکە نزیک لە سەرهەڵداوانی سوریا کە رۆێتێرز ناوی ئەوی ئاشکرا نەکرد، وێرای پشتڕاست کردنی ئەو هەواڵە گوتوویەتی کە سەبارەت بە دەرچوونی مەدەنێکان و دژبەەران لە ئەو شارە دەورە گیراوەدا ڕێکەوتن کراوە.

ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێسیس لە ڕاپۆرتێک لە ئەو بارەوەیەدا نووسی، سەرهەڵداوانی دژبەری بەشار ئەسەد بۆ بەجێگەیاندنی گەڵاڵەی ئاگربەست و دەرچوونی مەدەنێکان و دژبەرانی جێماوە لە هەندێک لە گەڕەکەکانی خۆرهەڵاتی حەلەب، لە گەڵ موسکۆ بە ڕێکەوتن گەیشتوون.

ئەو ئاژانسە لە زمانی ئۆسامە ئەبوو زەید ڕاوێژکاری یاسایی "لەشکری ئازادی سوریا"، یەکێک لە گرووپەکانی چەکداری گەورەی دژبەری بەشار ئەسەد، نووسی کە ئەو ئاگربەستە وا بڕیارە کۆتایی رۆژی سێ شەمە بە ئەنجام بگات.

حەلەب، کە دەورانێک گەورەترین شاری سوریا بوو، دوای دەستپێکردنی تێک هەڵچوون لە ساڵی ٢٠١١ لە نێوان هێزەکانی حکومەتی بەشار ئەسەد و دژبەرانی ئەو دابەش کرا. بەشی خۆرهەڵات لە کۆنتڕۆڵی دژبەران و بەشی ڕۆژئاوا لە دەستی هێزەکانی حکومەتی دابووە.

حکومەتی سوریا بە پشتیوانی ئاسمانی لەشکری رووسیا لە مانگی ڕابردوو بە توند بوونی هێرشەکان و تەنگتر کردنی ئاڵقەی دەورەدانی دژبەرانی، بەشێکی گەورە لە خۆرهەلاتی حەلەبیان لە ئەو سەرهەڵداوانە ئەستاندۆتەوە و دمشق دەڵێت ئەو شارە بە تەواوی ئازاد کراوە.

XS
SM
MD
LG