تورکیا له ئه‌م دواییانه‌دا میوانداری 3 ملیۆن و 700،000 په‌ناخوازی سوریا ده‌کات، و ترسی هه‌یه شه‌پۆلێکی دیکه له هه‌ریمی ئیدلب ڕا بچنه وڵاته‌که‌ی. ئانکارا به‌رده‌وام داوای له هاوپه‌یمانانی کردوه که پشتیوانی له میوانداری په‌ناخوازان بکه‌ن.
به گوێره‌ی رێکخراوه‌کانی ی‌و ئێن، ئه‌م ساڵ سه‌دان که‌س له دانیشتوانی ناوچه‌کانی ئیدلیب کوژراون. تیمه‌کانی فریاگوازری گوتیان له ئاکامی هێرشه‌کان بۆ سه‌ر مه‌عه‌ره‌ت ئه‌ل نو‌عمان شه‌ش که‌س و بۆ سه‌ر گونده‌کان له ناوچه‌که‌دا زیاتر له 11 که‌س رۆژی هه‌ینی کوژران.
سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د بڕیاری داوه ئیدلب سه‌رله‌نوێ بگرێته‌وه، ئه‌وه‌ش واده‌کات خه‌ڵکێکی زیاتر بۆ لای تورکیا بڕۆن. پێنج شه‌مه، سه‌رۆکی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان گوتی 50000 که‌س له ئیدلب ڕا به‌ره‌و سنووری سوریا له گه‌ڵ تورکیا خۆیان ده‌رباز ده‌کرد.
ئاژانسی هه‌واڵنێری ئانادۆڵوو یه‌کشه‌مه گوتی که له وه‌تا ئه‌ردۆغان ئه‌و ئاماره‌ی داوه، 25،000 که‌سی دیکه ئیدلبیان جێ هێشتووه و هاتوونه‌ته ناوچه‌کانی نزیک سنووری تورکیا.
ئه‌و ئاژانسه گوتی ده‌وه‌ری 205،000 که‌س له وه‌تا سه‌ره‌تای مانگی نوامبره‌وه به هۆی هێرشه‌کانی رووسیا و سوریا پهڕێوهبوونه. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی پهڕێوهبوونه چوونه‌ته ئه‌و شوێنانه له سوریا که تورکیا له ئاکامی کرداره‌کانی له‌شکری خۆی گرتوونی و یان بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئیدلب ڕۆیشتوون.
تورکیا هێرشی بۆ سه‌ر یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل برد. ئانکارا به‌شێک زۆر له ناوچه‌کانی سه‌رسنووری گرت و مه‌به‌ستێتی په‌ناخوازانی سوریا له ئه‌و ناوچانه‌دا جێگیر بکات.