Accessibility links

ڕوانگەی سوری: لەماوەی 24 کاتژمێردا 71 کەس بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی سەر غوتەی ڕۆژهەڵات کوژراون


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی لە ئەنجامی زیادبوونی هێرشەکانی حکومەتی سوریا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە ماوەی 24 کاتژمێردا 71 کەس کوژراون.

ڕوانگەی سوری وتی هێرشە ئاسمانییەکان و هاویشتنی موشەکەکان و بۆمبارانکردنی ناوچە گەمارۆدراوەکان بوونەتە هۆی برینداربوونی 325 کەسی دیکەش.

ڕوانگەی سوری کە چاودێری جەنگی ناوخۆی سوریا دەکات وتی زیادبوونی هێرشەکان لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەوە دەستی پێکردووە لە غوتەی ڕۆژهەڵات کە کۆتا گەورەترین شوێنە بەدەست چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنەوە لەنزیک دیمەشق، هەروەها ئاماژەشی بەوەدا لەنێو کوژراوەکاندا 14 منداڵ هەن.

سوپای سوریا هیچ لێدوانێکی نەدا سەبارەت بە هێرشەکان و حکومەتی دیمەشق وتی تەنها چەکداران دەکاتە ئامانج.

دەزگای هەواڵی فەڕمی سوریا ڕایگەیاند گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن لە غوتەری ڕۆژهەڵات هاوەنیان هاویشتووە بۆ ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریادان لە دیمەشق و لە ئەنجامدا منداڵێک کوژراوە و هەشت کەسی دیکە برینداربوون. دەزگای هەواڵی عەرەبی سانا وتی هێزەکانی سوپا و هاوپەیمانەکانی وەکو وەڵامدانەوەیەک هێرشیان کردۆتە سەر چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن.

نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت نزیکەی 400 هەزار کەس لە غوتەی ڕۆژهەڵات دەژین کە لە ساڵی 2013 ەوە گەمارۆ دراوە.

XS
SM
MD
LG