Accessibility links

لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای سوریادا 23 هاوڵاتی مەدەنی کوژران


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند لە ئەنجامی بۆمبارانکردن و هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای حکومەتی سوریا بۆ سەر ناوچەکانی دەرەوەی پایتەختی سوریا بەلایەنی کەمەوە 23 هاوڵاتی مەدەنی کوژران، ئەمەش تەنها دوو ڕۆژ پێش دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕوویدا.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی تۆپهاوێژ و فڕۆکە جەنگییەکانی حکومەت کۆمەڵێک هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی غوتە کە دەکەوێتە دەرەوەی دیمەشقی پایتەختەوە و لە ئەنجامدا 25 کەس کوژراون.

سەنتەری ڕاگەیاندنی ناوخۆی غوتە وتی 23 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتیشی لەو کاتەوەی سوپای سوریا بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی ڕوسیا دەستی کردووە بە پڕۆسەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵات کە دەکاتەوە دوو هەفتە لەمەوپێش 127 کەس کوژراون و لەنێویاندا 30 منداڵی تێدایە.

غوتەی ڕۆژهەڵات یەکێکە لەو ناوچانەی کە دەبێت شەڕی تێدا نەکرێت بەپێی ڕێکەوتنێک کە ڕوسیا نێوەندگیری تێدا کردووە بەمەبەستی کەمکردنەوەی شەڕەکانی نێوان چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و هێزەکانی حکومەتی سوریا.

هێزەکانی حکومەتی سوریا لە ساڵی 2012 ەوە گەمارۆی غوتەی ڕۆژهەڵاتیان داوە و ناوچەکە ڕووبەڕووی قەیرانی مرۆیی زۆر بۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG