Accessibility links

بەرپرسێکی کوردی: ئەمەریکی و بەڕیتانیەکان بەشدارن لە شەڕی دژ بە تورکیا لە عەفرین


بەرپرسێکی کورد لە هێزەکانی سوریای دیموکرات وتی خۆبەخشە ئەمەریکی و بەڕیتانی و ئەڵمانییەکان کە دژی داعش دەجەنگان ئێستا لەپاڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتدا دژی تورکیا دەجەنگن لە ناوچەی عەفرین.

ڕێدۆر خەلیلی گەورە بەرپرسی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ڕۆیتەرزی وت " ئەو خۆبەخشە بیانیانەی کە پێشتر لە ڕەققە شەڕیان دەکرد ئێستا حەز دەکەن لە دەیرلزورەوە بەرەو عەفرین بچن."

بەڵام ڕەتی کردەوە دیاری بکات کە کەی خۆبەخشە بیانییەکان لە عەفرین دەستیان کردووە بە شەڕکردن بەڵام وتی ژمارەیان دەگاتە دەیان چەکدار. وتیشی دەیانەوێت شەڕەکە بەڕووی تورکیادا ببەن.

هەروەها سەبارەت بەو هەواڵانەی تورکیا کە گوایە ڕێکخراوی داعش لە عەفریندا بوونیان هەیە ڕێدۆر خەلیل وتی " هەموو جیهان دەزانێت داعش لە عەفریندا بوونی نیە."

هەروەها وتی سوپای تورکیا زۆر زیادەڕۆیی دەکات لە ژمارەی کوژراوانی هێزەکانی سوپای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورددا.

وتی " بەڵێ شەهیدمان هەیە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورددا بەڵام ژمارەکە ناڵێم"

هەروەها ئاماژەشی بەوەدا هێزەکانی سوریای دیموکرات دەیان سەربازیی تورک و چەکدارە هاوپەیمانەکانی تورکیای کوشتووە بەڵام نەیتوانی ژمارەی کوژراوەکان دیاری بکات

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG