Accessibility links

داخستنی فڕۆکەخانەیەکی سوید بەهۆی هەڕەشەی بوونی بۆمبێکەوە


دەزگای هەواڵی "تی تی" ناوخۆی سویدی ڕایگەیاند کاربەدەستان فڕۆکەخانەیەکی دەرەوەی شاری گۆتەنبێرگیان چۆڵ کردووە دوای ئەوەی گومانی ئەوەی لێدەکرا تەقینەوە هەبووبێت لە یەکێک لە جانتاکاندا.

فڕۆکەخانەکە کە دەکەوێتە دەرەوەی دووەم گەورەترین شاری سوید داخرا دوای ئەوەی جانتایەک لەتەنیشت ئۆفیسی پرسگەکەوە بەجێ هێڵرابوو و گومانی ئەوەی لێدەکرا تەقینەوەی تێدا بێت.

ئەدرێش بورلسی بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای سویدافیای بەرپرسی فڕۆکەخانەکە بە دەزگا هەواڵییەکەی وت " بانگی خاوەنی جانتاکەمان کرد و کەس نەهات وەری بگرێتەوە، دواتر پشکنینەکان ئاماژەیان بەوەدا کە لەوانەیە تەقینەوەی تێدا بێت."

وتیشی هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر ئەوەی تەقینەوەی تێدابێت و هیچ هەڕەشەیەکیش نیە لەسەر فڕۆکەخانەکە.

دواتر شارەزایان و پۆلیس گەیشتنە فڕۆکەخانەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە جانتاکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG