Accessibility links

سوید لەگەڵ فەڕەنسا و ئەڵمانیا هاوڕایە بۆ تاوتوێکردنی ڕێکارەکان دژ بە چین لەسەر هۆنگ‌کۆنگ


وڵاتی سوید رۆژی دووشەممە گوتی ئەو پشتیوانی لە هەوڵەکانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا دەکات بۆ وەڵامدانەوەیەکی بەهێز بەرامبەر بە یاسای نوێی ئاسایشی چین بۆ هۆنگ‌کۆنگ، وە هەروەها دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگی دانمارک و هۆڵەندە بۆ ئەوەی وەها لە یەکێتی ئەوروپا بکەن ڕێوشوێنی پـێویست لە دژی چین بگرنەبەر.

هاوشێوەی زۆربەی وڵاتانی رۆژئاوا، یەکێتی ئەوروپا سەرگۆنەی بڕیاری پەرلەمانی چینی کردووە بۆ دەرکردنی بڕیاری ئاسایشی نیشتمانی بۆ هۆنگ‌کۆنگی کۆلۆنیای پێشووی بەریتانی وێڕای ناڕەزایی نێودەوڵەتی بەرامبەر ئەو بڕیارەی چین. بەڵام هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەکەی ناڕوونە.

وەزیری دەرەوەی سویدی ئان لیندێ بەر لە کۆبوونەوەیەکی کەم شێوەی لەگەڵ هاوتاکانی لە یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل گوتی"پێشنیار هەیە بۆ گرتنەبەری ڕیوشوێن، بە تایبەتی لەلایەن ئەڵمانیا و فەڕەنسا وە منیش پشتیوانی لێدەکەم چونکە پـێویستە کاردانەوەمان هەبێت لە بەرامبەر ئەوەی وا لە هۆنگ‌کۆنگ دەگوزەرێت".

مانگی رابردوو سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپایی "ئەرسۆلا ڤۆن دێر لین" هوشیاری ئاکامی زۆر خراپی" بۆ چین دا کە ئەگەر ئازادیـیەکان لە هۆنگ‌کۆنگ بەرتەسک‌بکاتەوە کە لە چیندا نین.

کاربەدەستانی یەکێتی ئەوروپا نەچوونە وردەکاریـیەکانی پەیوەست بە ڕێکارەکانی دەیگرنەبەر لە دژی چین، بەڵام دوو دیپلۆماتکاری یەکێتی ئەوروپا گوتیان رێوشوێنەکان ناگەنە ئاستی سەپاندنی سزای فەرمی بەسەر چیندا ، ئەو وڵاتەی کە دووەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانی یەکێتی ئەوروپایە. بەڵکو لە بری ئەوە یەکێتی ئەوروپا درێژە بە قەدەغەی ئێستای سەر هەناردەی یەکێتی ئەوروپا دەدات لەسەر ئەو ئامێرانەی کە دەشێت چین بۆ ئەشکەنجەدان بەکاریان بهێنێت یان لەلایەن پۆلیسی سەرکەوتکاری چینی بەکاردەهێنرێن؛ وەک داری دڕکاوی یان گولـلەی لاستیکی وە مافی پەنابەری دریژ دەم بدەنە چالاکوانانی هۆنگ‌کۆنگ لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا و هەروەها رەخساندنی دەرفەتی زیاتر خوێندن بۆ خوێندکارانی هۆنگ‌کۆنگ لە ئەوروپا.

حکومەتی سوید لە هەوڵی ئازادکردنی وڵاتیەکی خۆیدایە ( گوی مینیهای) کە لە مانگی دوو حوکمی زیندانی 10 ساڵ درا ، چین ناوبراوی تۆمەتبارکردووە بە پێدانی زانیاری هەواڵگری بە نا یاسایی بە دەرەوەی وڵات .

سەرچاوە: رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG