بەرپرسانی سویدی وتیان تەقینەوەیەک ڕوویداوە لە هلسنبۆری لە باکووری وڵاتەکە و بۆتە هۆی ئەوەی زیانێکی زۆر بگەیەنێت بە بنکەکە.
پۆلیس وتیشی تەقینەوەکە کە لە نیوە شەودا ڕوویداوە هیچ بریندارێک و زیانی گیانی لێنەکەوتۆتەوە بەڵام زیانێکی زۆری گەیاندووە بە پەنجەرەکانی بیناکەی تەنیشتی.
هەروەها وتیشیان " هۆکاری تەقینەوەکە ڕوون نیە."
پۆلیس بە ناوچەی هلسنبۆریدا دەگەڕێت بەڵام هیچ کەسێکی دەستگیر نەکردووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز