Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە شاری گۆتێنبێرگی سوید 4 کەس بە سەختی برینداربوون


بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە شاری گۆتێنبێرگی سوید چوار کەس بە سەختی برینداربوون، پۆلیسی شارەکە لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە ئایا تەقینەوەکە بەهۆی ئامێرێکی تەقینەوەوە بووە یاخود نا.

دوای ئەوەی تەقینەوەیەک لە بینایەکی نیشتەجێبوون ڕوویدا و بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگر، لانی کەم 16 کەس گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە. تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە خەڵکەکەیان لە بیناکە دەهێنایە دەرەوە لەکاتێکدا دوکەڵی سپی لە پەنجەرەکانەوە دەهاتە دەرەوە.

وتەبێژی نەخۆشخانەی زانکۆی ساهلگرینسکا وتی سێ ئافرەت و پیاوێک بە سەختی برینداربوون. ڕادیۆی خزمەتگوزاری سوید وتی نزیکەی 25 کەس گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە.

پۆلیس وتی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکە دەکەن.

وتەبێژی پۆلیس تۆماس فوکسبۆرگ وتی " باوەڕمان وایە شتێکی ناسروشتی تەقیوەتەوە." وتیشی " پێدەچێت " شتێک لە شوێنی تەقینەوەکە داندرابێت.

وتیشی ئاگرەکە هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە بەڵام دانیشتوانەکەی بیناکە شوێنەکەیان چۆڵکردووە.

تیمەکانی فریاکەوتن وتیان کاردەکەن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە. هەروەها ئەگەری دزەکردنی گازییان بەدوورزانی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG