Accessibility links

سوریا.. پێکدادانێکی توند لەنێوان هێزەکانی سوریا و داعش لە سوەیدا


پێکدادانەکان لە نێوان چەکدارانی ڕێکخراوی داعش و هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە ناوچەکانی دەوروبەری سەفا برێفی سوەیدای ڕۆژهەڵات بەردەوامن و هێرشی ئاسمانی و پیادەش بۆ سەر ناوچەکە دەکرێت.

سەرچاوە ناوخۆییەکان وتیان دوای ئەوەی چەکدارانی ڕێکخراوی داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی حکومەتی سوریا کە پێشڕەویان کردووە لە ناوچەکەدا پێکدادانەکان ڕوویاندا.

وتیشیان هێزەکانی حکومەتی سوریا هێرشی ئاسمانی و موشەکیان کردۆتە سەر میحوەرەکانی ناوچەی سەفا کە ئەوەش بۆتە هۆی کشانەوەی چەکدارانی داعش لە سەدی هاتیل کە بە گرنگترین سەرچاوەی ئاو دادەنرێت لە سوەیدای ڕۆژهەڵات.

هەروەها هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیان گرتووە بەسەر کۆمەڵێک خاڵی پشکنیندا لە ناوچەی سەفا، ئەمەش دوای ئەوەی چەکدارانی داعش لە ناوچەکەدا کشانەوە.

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG