Accessibility links

کۆمەڵێک خۆکووژی داعش هێرش دەکەنە سەر باڵیۆزخانەی عێراق لە کابوڵ


بەرپرسانی ئەفغانی ڕایانگەیاند چوار خۆکووژ هێرشیان کردۆتە سەر باڵیۆزخانەی عێراق لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، بەڵام هیچ وردەکارییەکەی زیاتریان نەدا.

دەزگای هەواڵی ئەعماقی سەر بە ڕێکخراوی داعش بڵاویکردەوە داعش بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکە ڕاگەیاندووە.

وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان وتی گەمارۆدانەکە بەردەوام بووە بەڵام هێزەکانی ئاسایش بە پارێزراوی کارمەندانی باڵیۆزخانەکەیان ڕزگارکردووە، لەو کاتەدا نەزانرابوو قوربانی هەبووە یاخود نا.

وەزارەتەکە ڕایگەیاند یەکێک لە خۆکوژەکان لەبەردەم دەرگای سەرەکی باڵیۆزخانەکەدا خۆی تەقاندۆتەوە و ڕێگەی بۆ هێرشبەرەکان کردۆتەوە بچنە ناو باڵیۆزخانەکەوە.

شایەنی باسە لەمساڵدا هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر کابوڵ زۆر بووە و خەڵکانێکی زۆر کوژراون.

لە ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە دەڵێت لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2017 دا زیاتر لە 1600 سەرباز کوژراون. چەکدارانی ڕێکخراوی تاڵیبان و داعش بەرپرسیارێتی خۆیان لەسەر هێرشەکان ڕاگەیاندووە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG