Accessibility links

لە هێرشێکی خۆکوژیدا لە یەمەن 16 سەرباز دەکوژرێن


بەرپرسان دەڵێن بەیانی ڕۆژی هەینی خۆکوژێک 16 سەربازی یەمەنی کوشتووە و 18 سەربازی دیکەی بریندار کردووە کاتێک لە خاڵێکی سەربازیدا لە پارێزگای ئابیانی باشووری یەمەن خۆی تەقاندووەتەوە.

وتەبێژی ئەنجومەنی کاتی باشووری یەمەن محەمەد ئەل نەقیب وتی هێرشبەرەکە " ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراوی لێخووڕیوەتە ناو شوێنێکی هێزەکانی ئاسایشەوە " لە ناوچەی مودیە.

هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە، بەڵام چەکدارانی سەر بە ئەل قاعیدە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی هێرشەکانییان بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکان لە یەمەن زیاتر کردووە.

لقی ئەلقاعیدە لە یەمەن شەڕە نۆ ساڵەییەکەی نێوان حوسییەکان و هاوپەیمانییە سەربازییەکەی سعودیەی بەکارهێناوە بۆ پتەوکردنی کاریگەرییەکانی لەسەر وڵاتەکە کە سنووری بە سعودیەوەیە و دەکەوێتە تەنیشت ڕێڕەوە ئاوییە گرنگ و سەرەکییەکانەوە.

ئەنجومەنی کاتی باشوور کە هاوپەیمانی هاوپەیمانێتییەکەیە بە ڕابەرایەتی سعودیە و کۆنتڕۆڵی خاکێکی بەرفراوانی باشووری یەمەنییان کردووە، لە ساڵی ڕابردووەوە هێرشەکانی بۆ سەر ئەلقاعیدە لە ئابیان زیاتر کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG