Accessibility links

لە ئەنجامی کردەوەیەکی خۆکوژی لە ئەفغانستان 9 یاخیبوو دەکوژرێن


کاربەدەستێکی ئەفغانی ڕایگەیاند خۆکوژێک خاڵێکی پشکنینی یاخیبووانی لە باشووری هێڵماند لە ئەفغانستان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا نۆ کەسیان کوژران.

سەرۆکی هەرێمی گاریشک محەمەد سەلیم ڕۆهدی وتی لە هێرشێکی بەیانی ئەمڕۆدا شەش چەکداری تری دەستەی جیاخوازی تاڵیبان برینداربوون.

وتەبێژی تاڵیبان لەو کاتەدا لەبەردەستدا نەبوو هەتاکوو لێدوان بدات.

دەستەی جیاخوازی تاڵیبان لە رابردوودا لەگەڵ پشتیوانانی مەلا ڕەسوڵدا شەڕیان کردووە، مەلا ڕەسوڵ فەرماندەیەکە لە هێڵماند.

محەمەد ڕەحمان ئەیازی وتەبێژی میری هەرێمەکە وتی لە ڕۆژهەڵاتی هەرێمی پاکتیکا ماتۆڕێک بە تەقەمەنییەوە لەنزیک وێستگەی پۆلیسی فەرماندەوە تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا ئافرەتێک و چوار منداڵ گیانیان لەدەستداوە. وتیشی لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا حەوت کەسی دیکە برینداربوون.

ئەیاز وتی فەرماندەی پۆلیس لە کاتی هێرشەکەدا لەوێ نەبووە و هیچ لایەنێکیش تا ئێستا بەرپرسیارێتی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG