Accessibility links

وەزارەتی تەندروستی: لە ئەنجامی هێرشە خۆکوژییەکەی بەغدادا 25 کەس کوژران


وەزارەتی تەندروستی عێراق لەڕێی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە لە ئەنجامی هێرشە خۆکوژییەکەی سەر بەغدادا بەلایەنی کەمەوە 25 کەس کوژراون و 63 کەسی دیکە برینداربوون.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هێرشەکە مەکۆی تەیرانی کردۆتە ئامانج کە ناوچەیەکی بازرگانییە لە بەغدادی پایتەختی عێراق. وتیشی دوو خۆکوژ خۆیان تەقاندۆتەوە.

جێی ئاماژەیە مانگی ڕابردوو عێراق بە فەڕمی سەرکەوتنی بەسەر ڕێکخراوی داعشدا ڕاگەیاند کە سێ ساڵ لەمەوپێش نزیکەی سێیەکی خاکی عێراقیان کۆنتڕۆڵکردبوو بەڵام تیرۆریستان هێشتا هێرشی تیرۆریستی و خۆتەقاندنەوە لە وڵاتەکەدا ئەنجام دەدەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG