Accessibility links

له‌ هێرشێكی خۆكوژیدا له‌نزیك كه‌ركوك دوو پۆلیس كوژران


سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی عێراق ڕایانگه‌یاند له‌ ئه‌نجامی كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا كه‌ خاڵێكی پشكنینی له‌نزیك شاری كه‌ركوك كردبووه‌ ئامانج به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ دوو پۆلیس كوژران و سیانی دیكه‌ برینداربوون.

پۆلیس وتی هێرشه‌كه‌ له‌ ناحیه‌ی عه‌باسی بووه‌ كه‌ شه‌ست پێنج كیلۆمه‌تر له‌ باشووری ڕۆژئاوای شاری كه‌ركوكه‌وه‌یه‌.

هێشتا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا بۆ سه‌ر خاڵێكی پشكنینی ئاسایش له‌ ڕۆژئاوای عێراق هه‌شت كه‌س كوژران. ڕێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.

سه‌رچاوه‌\ ڕۆیته‌رز

XS
SM
MD
LG