Accessibility links

قوربانییەکانی تەقینەوەکەی توزخورماتوو لەزیادبووندایە


توزخورماتو

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی خۆی لەئەنجامدانی ئەو کردەوەیەی رۆژی سێ شەمە دەرنەبڕیوە.

کاربەدەستانی عێراق و هەرێمی کوردستان رایانگەیاند کە قوربانییەکانی کردەوە خۆکوژکییەکە لە شارۆچکە کێشەلەسەرەکە بەرزبۆوە بۆ 36 کەس.

ئەمرۆ چوارشەممە پۆلیس و کاربەدستانی تەندروستی رایانگەیاند کە 11 ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی عێراق لەنێو کوژراوەکاندا بوون کە بەهۆی کردەوەی خۆکوژی لۆرێکی بۆمبکراو بووە کە رۆژێک لەوەبەر لە بازاری سەرەکی توزخورماتو ئەنجامدرا، هەروەها رایانگەیاند کە 85 کەسیش بریندار بوون.

ئەو کاربەدستانه‌ناوی خۆی ناوی خۆیان نه‌درکاند و هاوکات رایانگه‌یاند کە دەسەڵاتی ئەوەیان نیە زانیارییەکان ئاشکرا بکه‌ن.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی خۆی لەئەنجامدانی ئەو کردەوەیەی رۆژی سێ شەمە دەرنەبڕیوە.

هاوکات ناوەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جان کۆبیس ئەمڕۆ چوارشمە رایگەیاند کە کردەوەکە "تاکتیکێکی ترسناک دژی خەڵکانی بێتاوانی مەدەنی بووه‌" هەروەها گوتیشی ئەوانەی ئەم کردەوەیەیان ئەنجامداوە "تیرۆریستن."

XS
SM
MD
LG