Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە سودان دەکات هێرشەکان بۆ سەر خۆپیشاندەران ڕابگرێت


سەرۆکی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان میشێل باشلێی داوای لە هێزەکانی ئاسایشی سودان کرد هێرشەکانیان بۆ سەر خێمەی خۆپیشاندەران ڕابگرن لە خەرتومی پایتەختی سودان و ڕێگە بە تیمەکانی تەندروستی بدەن یارمەتی بریندارەکان بدەن، ئەمەش دوای ئەوەی هەواڵی کوژرانی بەلایەنی کەمەوە 13 کەس بڵاوبۆوە.

باشلێی لە بەیاننامەیەکدا وتی " زۆر بەداخەوەم سەبارەت بەوەی بە ڕوون و ئاشکرا هێز بەکاردەهێنرێت دژی خێمەی خۆپیشاندەران. هەواڵی بەکارهێنانی هێز و تەقەمەنی لە نزیک دامەزراوە تەندروستیەکان و ناوەوەشیان جێی نیگەرانییەکی زۆرە."

وتیشی " داوا لە هێزەکانی ئاسایش دەکەم بەزووترین کات ئەم هێرشانە ڕابگرن و گرەنتی گەیشتنی تیمەکانی تەندروستی بدەن بەبێ هیچ بەربەستێک و بەپارێزراوی تاوەکو یارمەتی ئەو کەسانە بدەن کە پێویستیانە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG