Accessibility links

سەرۆک وەزیر و وەزیرەکانی سودان دەستبەسەر دەکرێن


سێ سەرچاوەی سیاسیی وتیان لە کودەتایەکی سەربازیدا سەربازەکانی سودان زۆرینەی ئەندامانی کابینەی حکومەتی وڵاتەکە و ژمارەیەکی زۆر لە ڕابەرانی حیزبەکانی حکومەتیان دەستبەسەرکردووە.

وەزارەتی زانیاری سودان وتی سەرۆک وەزیری وڵاتەکە عەبدوڵا حەمدۆک دەستبەسەرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار، ئەوەش دوای ئەوەی ڕەتی کردۆتەوە بەیاننامەیەک وەکو پشتیوانی بۆ کودەتاکە دەربکات.

وتی هێزە هاوبەشە سەربازییەکان حەمدۆکیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کردبوو و هەوڵیان دەدا ڕازی بکەن بەیاننامەیەکی پشتیوانی دەربکات.

وتیشی دەیان هەزاران کەس دژی کودەتاکە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و لەنزیک دەستەی بەڕێوبەرایەتی سوپاوە لە خەرتومی پایتەخت ڕووبەڕووی تەقە بوونەتەوە.

وەزارەتی زانیاری وتی هێزەکانی ئاسایش ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجومەنی سەروەری و ئەندامانی حکومەتیان دەستگیرکردووە.


دوای پلانی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی مانگی ڕابردوو ڕەوشی سودان خراپ بووە و پەیوەندییەکانی نێوان سوپا و گروپە مەدەنییەکان تێکچوون کە وابڕیاربوو لە دوای لەکارلابردنی سەرۆکی پێشووی سودان عومەر بەشیر لەسەر دەسەڵات لە ساڵی 2019 دا، دەسەڵات لە نێوانیاندا دابەش بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG