Accessibility links

ڕێکخراوی داعش دەڵێت ئەنجامدەری ‌هێرشەکەی ستراسبۆرگی فەڕەنسا داعش بووە


ڕێکخراوی داعش لەڕێگەی دەزگا ڕاگەیاندنەکەیەوە بڵاویکردەوە ئەو پیاوەی کە سێ کەسی کوشت لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا یەکێکە لە سەربازانی ڕێکخراوەکە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی بەدەستەوە نەدا.

دەزگای ڕاگەیاندنی داعش وتی " ئەنجامدەری هێرشەکەی شاری ستراسبۆرگ لە ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا یەکێکە لە سەربازانی دەوڵەتی ئیسلامی."

ڕۆژی پێنجشەممە لە شەڕێکی کورتدا لەگەڵ پۆلیسی فەڕەنسا گومانلێکراو شەریف شێخات بە فیشەک کوژرا دوای ئەوەی بۆ ماوەی 48 کاتژمێر خۆی حەشاردابوو.

هەروەها وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا کریستۆڤ کاستانێر جەختی لەوە کردەوە پۆلیس شەریف شێخاتی کوشتووە کە گومانی ئەوەی لێدەکرا ئەنجامدەری هێرشەکەی ستراسبۆرگ بووبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG