Accessibility links

لە ئەنجامی لافاو و تۆفان لە باشووری ئەمەریکا هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە


بەلایەنی کەمەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە لە ئەنجامی لافاو و تۆفان لە باشووری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تێکساس و ئۆکلاهۆما و ئەرکانساس و میزوری و میسیسیپی.

ڕۆژهەڵاتی تێکساس خراپترن بووە زنجیرەیەک لە تۆفان ڕوویداوە کە بۆتە ۆی کوشتنی بەلایەنی کەمەوە چوار کەس زیانێکی زۆری بە ناوچەکە گەیاندووە.

کاربەدەستان وتیان ئەو چوار کەسەی کە گیانیان لەدەستداوە هەر چواریان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی داڵاس بوون و هەروەها بەشی ئاگرکوژێنەوەی ناوچەکە وتی بەلایەنی کەمەوە 50 کەسی دیکە بریندار بوون.

هەروەها کاربەدەستان وتیان لە ئارکانساسی دراوسێ بەلایەنی کەمەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دووانی تریش ونبوون.

بەپێی پۆلیس ئافرەتێکی 56ساڵ لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی درەختێک لە دێویت لە ئارکانساس گیانی لەدەستداوە و هەروەها لە ناوچەی سپرینگدەیڵ کچێکی تەمەن 10 ساڵ لافاوەکە بردوویەتی و گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG