Accessibility links

گیان لەدەستدانی جێگری نوێنەری بەڕیتانیا لە هەنگاریا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب

وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند جێگری نوێنەری بەڕیتانیا لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا ستیڤن دیک بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت دیبلۆماتکارەکە تەمەنی 37 ساڵ بووە و ڕۆژی سێشەممە لە هەنگاریا گیانی لەدەستداوە، ستیڤن دیک لە مانگی دوانزەی ساڵی ڕابردووەوە جێگری نوێنەری بەڕیتانیا بووە لە هەنگاریا.

بەپێی ڕاپۆرتە فەڕمییەکانی حکومەتی هەنگاریا، بە گیان لەدەستدانی ئەم دیبلۆماتکارە بەڕیتانیە، ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە هەنگاریا گەیشتە 10 کەس.

وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا لە زاری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە دۆمینیک ڕابەوە بڵاویکردەوە " زۆر غەمبار بووم بە بیستنی ئەو هەواڵە و پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی دایک و باوکی ستیڤن دەکەم."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG