Accessibility links

ئەمەریکا داوا لە سعودیە دەکات زانیاری زیاتر بدات لەسەر چالاکەوانە دەستگیرکراوەکان


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی ئەمەریکا داوای لە حکومەتی سعودیە کردووە زانیاری زیاتر بدات سەبارەت بە دەستگیرکردنی چالاکەوانەکان و داوای لێکردووە ڕێز لە ڕێوشوێنە یاساییەکان بگرێت. ئەمەش یەکەمین لێدوان بوو لە واشنتنەوە سەبارەت بە ناکۆکییەکانی نێوان ڕیاز و ئۆتاوا.

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی " داوامان لە حکومەتی سعودیە کردووە زانیاری زیاتر بدات سەبارەت بە دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر چالاکەوان." هەروەها وتیشی کەنەدا و سعودیە دوو هاوپەیمانی نزیکن لە یەکترەوە.

بەرپرسەکە وتیشی " بەردەوام دەبین لە هاندانی حکومەتی سعودیە بۆ ڕێزگرتن لە ڕێوشوێنە یاساییەکان و بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی ڕەوشی دۆسییە یاساییەکانەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG