به‌یانیه‌ی ڕاگه‌یاندن
مایک په‌مپێۆ
وه‌زیری ده‌ره‌وه
واشنگتن دی.سی
10ی ئوکتوبری، 2018
کاربه‌ده‌ستان له ئاڵمان دوێنی ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی ئه‌سه‌دوڵا ئه‌سه‌دی، کاربه‌ده‌ستێکی ئێران که له ژێر کاری دیپلۆماسی دا کاری ده‌کرد، بۆ بیلجیکیان راگه‌یاند له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی له پیلانێک بۆ بۆمبدانانه‌وه له ڕێپێوانیک له نزیک پاریس،فه‌رانسه له 30 مانگی 6ی زاینی دا هه‌بووه. ڕاده‌ی ئه‌و پیلانه، که بوو به هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین گومان‌لێکراو له سه‌رانسه‌ری ئه‌روروپا دا، له نێویان دا له بێڵجیک-فه‌ڕانسه، و ئاڵمان دا بگیرێن- وه‌بیرمان دێنێته‌وه که ئێران هه‌روا پشتیوانی پێشه‌نگی تێرۆریزم له جیهان دایه.
هه‌روه‌ها ئه‌و پیلانه پشتیوانی به‌رده‌وامی ئێران له تێرۆریزم له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپادا ئاشکرا ده‌کات. ئێمه پشتیوانی له ئاشکراکردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێروریزم له لایه‌ن هاوپه‌یمانانی ئه‌رووپایی له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک دا ده‌که‌ین که تێرۆریزمی به پشتیوانی ئێران بۆ سه‌ر ده‌وری جیهان له ئارادایه.
ئه‌مه‌ریکادرێژه به کارکردن له گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی خۆی و هاوپه‌یمانانی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری هه‌ره‌شه‌ی له لایه‌ن رژیمی ئێرانه‌وه ببنه‌وه.